مەسعودی مەلا هەمزە
هەردوو هونەرمەندی كوردی نیشتەجێی شاری هەولێر "سامی كاكەو هەڤاڵ حەمەد" بە دوو فیلمی دیكۆمێنتی بەشدارن لە فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی "كێرچ" لە وڵاتی ئۆكرانیا، كە هەردوو فیلمە دیكۆمێنتیەكە بریتین لە: "سۆناتای سەرپەنجە هەڵوەریوەكان و شۆڕشی غەریبی".
سامی كاكە دەرهێنەری ئەو فیلمە گوتی: بیرۆكەی ئەم بەرهەمەم كە (دیكۆ درامیە) لەلایەن كاك (عومەر عەبدوڵڵا)وە دروست بوو كە لە نوسینی خۆیەتی منیش وەك درە هێنەرێك بە هاوكاری مۆنتاژی كاك بۆتان عەبدواللە توانیمان ئەم بەرهمە بگەینینە ئاستی ئەم ڤیستیڤاڵە، ئەم فیلمەش باس لە جینۆسایدی كورد دەكات و هەموو ئەو تاوانانە دەخاتە روو كە ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە میللەتی كورد ئەنجامی داوە.
هەڤاڵ حەمەد دەربارەی كارەكەی گوتی: تاكو ئێستا كار لەسەر ژیانی ئەم ئافرەتانە نەكرابوو كە رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە مێژووی كوردو تووشی سەدان مەینەتی و دەربەدەری و دوورە وڵاتی هاتوونە. شانبەشانی هاوسەرەكانیان شۆڕشیان كردوە لە غەریبی....هیوادارم وەك لاوێكی كورد بەپێی توانام بەرهەمەكەم بگەیەنمە خەڵكی بیانی و بتوانم ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنم كە جێگای شانازیە بۆ هەموولایەك.
شیاوی گوتنە ئەو فێستیڤاڵە لە 27/2/2010 لە وڵاتی ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێ و ماوەی شەش رۆژ دەخایەنێ




